سیدەکان.. کوڕە گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی گوللەوە گیانی لەدەست دا
رائید هاوار ئەرگۆشی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رايگەیاند: ”پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10\3\2018، بەبوونی تەرمی هاووڵاتییەک لە نەخۆشخانەی سیدەکان ئاگادارکراینەوە، دوای گەیشتنی تیمی پۆلیس بۆمان دەرکەوت تەرمەکە هی هاووڵاتی (ن . ع . ع) لە دایکبوی ساڵی ۱۹۹۹ پیشەی کاسب بووە، کە بەهۆی بەرکەوتنی گوللە گیانی لە دەستدا بوو".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، جەختی لەوەش کردەوە، کە تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوەو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بۆ گەیشتن بەزانینی چۆنیەتی گیان لەدەستدانی دەستی پێکردووە.
باسنيوز
