ئاسایشی کەرکووک: حەشدی شەعبی لە ترسی داعش شەوانە بارەگاکانی چۆڵ دەکات
عەقید فەرھاد فازڵ، بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی کوردستان لە کەرکووک، ڕايگەیاند، لە ناو شاری کەرکووکدا چەندین شانەی نوستووی داعش هەن و خۆیان رێکخستووەتەوە و بە ئاشکرا لەسەر دیوارەکان درووشم دەنووسن“
عەقید فەرهاد فازڵ هەروەها رایگەیاند، کە چەکدارانی ئەو رێکخراوە دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و بەو ھۆیەشەوە ”عەرەب و تورکمانەکانی شارەکە بەرەو بەغدا دەڕۆن و کوردەکانیش بۆ هەرێمی کوردستان دەڕۆن“.
هەروەک ئەو بەرپرسەی ئاسایش رایگەیاند، داعش لە سنووری زاب و حەویجە و گوندەکانی دەوروبەرییەوە ویلایەتی کەرکووکیان راگەیاندووەتەوە و ”بەپێی زانیارییەکانیشمان، نزیکەی هەزار چەکداریان کۆ کردووەتەوە“.
عەقید فەرهاد فازڵ ئاماژەی بەوەش دا، کە چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ناتوانن کەرکووک بپارێزن و لە ترسی چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەش، ”شەوانە بارەگاکانیان چۆڵ دەکەن“.
باسنيوز
