ڕێگری لە قوتابیانی زانکۆی کەرکووک دەکرێ بە جلوبەرگی کوردییەوە بچنە ناو زانکۆ

ڕێگری لە قوتابیانی زانکۆی کەرکووک دەکرێ بە جلوبەرگی کوردییەوە بچنە ناو زانکۆ
ڕێگری لە قوتابیانی زانکۆی کەرکووک دەکرێ بە جلوبەرگی کوردییەوە بچنە ناو زانکۆ

ئه‌مڕۆ قوتابییانی کورد لە زانکۆی کەرکووک بە جلوبەرگی کوردییەوە چوونه‌ته‌ زانکۆ، بەڵام لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆكه‌وه‌ ڕێگریی چوونه‌ژووره‌وه‌یان لێكراوه‌.



به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە قوتابییانی کورد لە زانکۆی کەرکووک بە بۆنەی ڕۆژی 8ی مارس و جلوبه‌رگی کوردییەوە، بە جلی کوردییەوە چوونه‌ته‌ زانكۆ، بەڵام لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووکەوە ڕێگرییان لێ کراوە کە بچنە ژوورەوە.



هه‌ر به‌پێی زنیارییه‌كان نوێنەری قوتابییەکان ویستوویانە لەگەڵ سەرۆکایەتی زانکۆدا قسە بکەن تا ڕێگەیان پێ بدرێ بچنە ناو زانکۆوە، بەڵام سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كه‌ركووك ئاماده‌ نه‌بوونه‌ بیانبینن و وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه‌.



تاوه‌كو ئێستا ڕوون نییه‌ ئاخۆ ئه‌مساڵ له‌ شاری کەرکووکدا ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه‌ یاخود نا و له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا حزبە کوردستانییەکان داوایان له‌ به‌رپرسانی پارێزگاكه‌ كردووه‌ كه‌ ڕێگه‌یان پێبدرێت ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی نه‌ورۆز ڕێكبكخه‌ن و ئاگر بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.
bas news-
Top