گەرمیان.. بنکەیەکی تەندروستی دەکرێتەوە و خێرخوازان کەرەستە و پێداویستییەکانی دابین دەکەن

 گەرمیان.. بنکەیەکی تەندروستی دەکرێتەوە و خێرخوازان کەرەستە و پێداویستییەکانی دابین دەکەن
لە شارەدێی قۆرەتووی، بنکەیەکی تەندروستی کرایەوە و خێرخوازان کەرەستە و پێداویستییەکانی دابین دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8\3\2018، لە گوندی دەورەی سەر بە ناحیەی قۆرەتو، بینای بنکەیەکەی تەندروستی کرایەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو بنکەیە لەسەر بودجەی تەندروستیی گەرمیان بیناکەی دروست کراوەو لەلایەن کەسانی خێرخوازەوە کەرەستەو پێداویستی بۆ تەرخانکراوەو لەلایەن تەندروستی گەرمیانەوە ستاف و میلاکی پێویستی بۆ تەرخان کراوە.









باسنيوز
Top