لە ھەولێر کەمپینی کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ عەفرین بەردەوامە
لەمبارەوە ھێزان بەکر، ئەندامی ڕێکخەرانی گرووپەکە گوتی: "دوابەدوای ھێرشە وێرانکارییەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، بە پێویستمان زانی ئەرکی نیشتیمانی خۆمان بەجێ بگەیەنین، بۆ ئەو مەبەستەش دەستەیەکمان پێکھێنا لەژێر ناوی (دەستەی پشتیوانی لە عەفرین) و دەستمان بە چالاکیی پێدانی یاداشتنامەی ناڕەزایی بە نوێنەری وڵاتان و گردبوونەوەی جەماوەری لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و بەستنی کۆنفرانێسک بۆ شیکردنەوەی پێشێلکارییە یاسا نێودەوڵەتییەکان کرد و ئێستاش بە کەمپینی ھاواری عەفرین بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ ھاووڵاتیانی عەفرین لە چالاکییەکانمان بەردەوامین".
ئەو چالاکوانە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ماوەی ٨ ڕۆژە کەمپینەکەمان بەردەوامە و نیازیشمان وایە تا چەند رۆژی داھاتوو بەردەوام بێت".
هێزان بەکر گلەیی ئەوەشی کرد کە بۆ پرسێکی نیشتیمانی چاوەڕێیان نەدەکرد ھاووڵاتیان بەو شێوە ساردە بەدەنگییانەوە بێن و گوتی چاوەڕێمان دەکرد بە شێوەیەکی باشتر بەدەنگ کەمپینەکەوە ھاتبان.
لە بەشێکی قسەکانیدا وتی لە بەرنامەمان دایە کە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان درێژە بەو چاکاکییەمان بدەین.
کەمپینی (ھاواری عەفرین) لەلایەن چەند چالاکوان و ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر لەبەردەم پارکی شانەدەر سەرپەرشتی دەکرێت و لە ڕێکەوتی 2018/3/1 دەستیان بە کارەکانیان کردووەو بڕیار وایە تا ڕۆژی ھەینی 2018/3/9 بەردەوام بێت.
باسنيوز
