مه‌لا به‌ختیار به عه‌قڵ و ئارامی وه‌ڵامی شاناز ئیبراهیم و كادیرانی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو ده‌داته‌وه
مه‌لا به‌ختیار له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ ئاڵای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی" به عه‌قڵ و ئارامی یه‌كێتی له تێكدهران ده‌پارێزین". چاودێران پێیانوایە ئه‌م نووسینه‌ی مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامێكه بۆ كادیرانی سه‌ر به باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی هێرۆ ئیبراهیم كه دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی و دەرکردنی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیاریان "بەشەق" كرد.
ئه‌مڕۆ ڕەھبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەکەی کادیرانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی و بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە تێیدا هەڕەشەی "بەشەق" دەرکردنی کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلا بەختیار دەکرا، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەو گرتە ڤیدیۆ و قسە ناشیرینانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ڕەتیان دەکەمەوە". گوتیشی : "ده‌بێ كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بی تێدا بێت".
له كۆبوونه‌وه نافه‌رمییه‌كه‌ی دوێنێی كادیرانی یه‌كێتییدا كه شاناز ئیبراهیم، خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئامادەی بووه، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كه دەست "باس‌نیوز" كەوتووە، كۆبوونەوەكە لە كۆتاییدا بە هاتوهاوار كۆتایی هاتووە، لە پشت كامێراوە كادیرانی یەكێتی داوا ده‌كه‌ن بەیانی (كه مه‌به‌ستی لێی ئه‌مڕۆ بوو) كاتژمێر 10 لەبەردەم مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئامادە بن و پێیان دابخەن.
bas news-
