دوای 13 ساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت
بڕیاره دوای 13 ساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
نوێنه‌رانی كه‌ركووك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/3/2018، پرێس كۆنفرانسێكیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام دا و له‌و پرێسكۆنفرانسه‌دا، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كه‌ركووك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕای گه‌یاند: "یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك په‌سه‌ند كرا و هیوادارم ئه‌و یاسایه‌ش كارێكی باش بێت و پیویسته دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و كۆتایی به عه‌سكه‌رتاری سه‌ر كه‌ركووكیش بهێنرێت".
هه‌ر له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا، رێبوار ته‌ها، نوێنه‌ری كه‌ركووك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕای گه‌یاند: "له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ درا به یاسای هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك، بۆیه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كه‌ركووكییه‌كان ده‌كه‌ین به‌و بۆنه‌یه‌وه".
ماوه‌ی 13 ساڵه به‌بیانووی جۆراوجۆر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵام بڕیاره له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش ئه‌نجام بدرێت.
bas news-
