شاندێكی به‌ریتانیا هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له پاراستنی مافی تاك به‌رز ده‌نرخێنن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣/٣/٢٠١٨ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له لۆرد ئه‌حمه‌د، وەزیرى دەوڵەتى بەریتانیا بۆ کاروبارى نەتەوە یەکگروتوەکان ـ نوێنەرى تایبەتی سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا بۆ ڕێگەگرتن لە توندوتیژیى سێکسى لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و شاندێكی یاوه‌ری، كرد.
له دیدارێكدا لۆرد ئه‌حمه‌د خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بواری پاراستنی مافی تاك و هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕیان تیادا دروست بووه به‌رز نرخاند، ده‌ستخۆشی له هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌ر هاوكاری هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌مباره‌یه‌وه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ڵسه‌نگاندنی شاندی میوان و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا له بواری مرۆیی‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به پاراستنی مافی هه‌موو تاك و پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئه‌مه ئه‌جێندای سه‌ره‌كیی حكوومه‌تی هه‌رێمه و له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و توندوتیژی و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له گرنگیدان به په‌روه‌رده بۆ دروستكردنی تاكێكی ته‌ندروست له كۆمه‌ڵگادا و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی، كرده‌وه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی تیرۆر و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp-
