بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڕێگەی نێوان هەولێر بۆ مەخموور بكرێتەوە

 بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڕێگەی نێوان هەولێر بۆ مەخموور بكرێتەوە
بەرپرسی لێژنەی ناوچەی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بڕیارەم لەم هەفتەیەدا رێگای نێوان هەولێر بۆ مەخموور بكرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 3/3/2018، عەبدوڵا تاهیر، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕايگەیاند: "دوێنێ هەینی شاندێكی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتیی قایمقامی مەخموور و بەڕێوەبەری شاردێكان، سەردانی مەخمووریان كرد، لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كۆبوونەوە و لەو كۆبوونەوەدا تاوتوێی كردنەوەی ڕێگای نێوان هەولێر مەخمووریان كردووە و پاشان بڕیاری كردنەوەی ڕێگاكەیان دا".

ئاشكراشی كرد: "بڕیارە لەم هەفتەیەدا بە شێوەیەكی فەرمی رێگای نێوان هەولێر - مەخموور بكرێتەوە".

دوای ئەوەی لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی هێرشی كردە سەر سنووری مەخموور و پاشان پێشمەرگە ڕووبەڕوویان بووەوە و لە ئەنجامدا رێگای سەرەكیی نێوان هەولێر- مەخموور داخرا، ئێستاش دوای زیاتر لە چوار مانگ، بڕیارە ئەو رێگایە بكرێتەوە.








باسنيوز
Top