"ئه‌مریكا نایەڵێ توركیا 20 كیلۆمه‌تر زیاتر لە عه‌فرین نزیك بێتەوە"
نووسه‌رێكی نزیك له ئاكپارتی له نووسینێكدا چه‌ند زانیارییه‌كی تازه‌ی له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سەر عه‌فرین بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویەتی ئه‌مریكا ڕێگە نادات توركیا زیاتر لە 20 كیلۆمه‌تر دووری عه‌فرین پێشڕه‌وی بكات.
ئه‌حمه‌د ئاجێت نووسه‌ری نزیك له ئاكپارتی، نووسینێكی له رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق) بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ده‌كات، كه توركیا ساڵی 2016 بۆ ناو ئه‌لباب و جه‌رابلووس ده‌ستی پێ كرد و داگیری كرد.
ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌وكات ئه‌مریكا به توركیای گوت بۆت نییه 20 كیلۆمه‌تر زیاتر بێیته پێشه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووسیا رێگه‌ی بۆ توركیا خۆش كرد، بۆیه توركیاش به قسەی ئه‌مریكای نه‌كرد و زیاتر له 20 كیلۆمه‌تر چووه پێشه‌وه".
ئه‌و باس له هه‌مان سیناریۆ ده‌كات له عه‌فرین، ئاشكرای ده‌كات ئه‌مریكا به هه‌مان شێوه نایه‌وێت سوپای توركیا بچێته ناو سه‌نته‌ری عه‌فرین، به‌ڵام لێره‌دا رووسیا رۆڵی گرنگ ده‌گێرێت.
هەروەها نووسیویەتی "تاوه‌كو ئێستەش بنكه‌ی سه‌ربازی رووسیا له عه‌فرین هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر رووسیاش وه‌كو ئه‌مریكا بڵێت نایه‌ڵم توركیا بێته ناو سه‌نته‌ری عه‌فرین، كه‌واته توركیا لێره راده‌وه‌ستێ و ئیتر بۆی نییه پێشڕه‌وی بكات".
bas news-
