حكوومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 40 ڕۆژه مامه‌ڵه‌ی هه‌زاران هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگرتووه
عەمیدی مافپەروەر غوفران سەلیم، بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانی هەولێر ڕاگەیاند: "نزیکەی 40 ڕۆژە بەغدا شەبەکەی بچڕاندووە ، هۆکاری ڕاگرتنەکەش ئەوەبوو بورجی ئێمە لەگەڵ بورجی كۆمپانیای نەورۆزتلیکۆم گرێدرابوو بەڵام لە شاری کەرکووک ئەو بورجە لەکاتی داگیرکرنی شاره‌كه تێکچووە".
گوتیشی: "ئەگەری ئه‌وه هه‌یه كه ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لێژنەیەک لە بەغداوە سه‌ردانی هه‌ولێر بكات لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بكرێت به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو".
به‌هۆی ڕاگیرانی ئه‌و هێڵه‌وه ماوه‌ی 40 ڕۆژه نه‌توانراوه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌و فه‌رمانگانه ڕایی بكرێت.
bas news-
