ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆمار، بە کۆبوونەوەی سێ سه‌رۆكایه‌تییەکەی عێراق گەشبین نییە
چونکە داواكاریی كورد له پڕۆژەیاسای بودجه جێبه‌جێ نه‌كراوه، فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان چەندان جار بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیان کردووە، هەربۆیە پێشنیازی ئه‌وه كرا كه هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییەکەی عێراق كۆ ببنه‌وه و ئه‌وپرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی کە راوێژكاری سه‌رۆككۆماری عێراقە، دەڵێ، ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆ ده‌بنه‌وه و تێیدا ئه‌و پرسانه تاوتوێ ده‌كه‌نەوە.
عه‌لیاوه‌یی به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "جارێ دیار نییه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامی ده‌بێت یاخود نا، به‌ڵام من گه‌شبین نیم به‌وه‌ی بتواندرێت كێشه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، چونكه زۆر قورسه و هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه رێككه‌وتوون و ته‌نها داواكاریی كورد ماوه و، ڕەنگە بتوانن به زۆرینه‌ی دەنگی پەرلەمانتاران تێیپه‌ڕێنن."
كورد دوو تێبینیی سه‌ره‌كی له پڕۆژه‌یاسای بودجه هه‌یه، یه‌كه‌م پشكی كورد له 17% كه‌متر نه‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی لایەنە سەرەکییەکانی عێراق پیش‌تر لەبارەیەوە ڕێککەوتوون، دووه‌م ناوی پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێت، به‌ڵام هێشتا حكوومه‌تی عێراق بەم مەرجانە رازی نه‌بووه.
kdp-
