به‌ره‌ی توركمانی: 30 توركمان كوژراون.. حكوومه‌تی عێراق به به‌رپرسیار ده‌زانین
له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری گروپێكی خیانه‌تكاری ناولایهنێكی سیاسی توانی ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركووكدا بگرێت و زیانی زۆریش به كورد و پێكهاته‌ی توركمان له‌وشاره بگه‌ینێت، بۆیه له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا دۆخی ئه‌منی ئه‌وشاره تێكچووه و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان بوونه‌ته قوربانی و داعش‌یش جارێكی دیكه له‌ناوچه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری به‌ره‌ی توركمانی له هه‌رێمی كوردستان ئایدن مه‌عروف، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "دۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركووك زۆر ئاڵۆزه و دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام توركمانه‌كان ده‌كرێنه ئامانج، چونكه له‌دوای ئه‌و روداوانه‌وه تاوه‌كو ئێستا 27 ئه‌ندامی به‌ره‌ی توركمانی و هاووڵاتی توركمانی شه‌هید كراون، ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی عێراق لێی به‌رپرسیاره، چونكه هێزه عێراقیه‌كان و حكوومه‌تی عێراق نه‌یان توانیووه پێكهاته‌كان بپارێزن."
مه‌عروف گوتیشی، "دۆخی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری زۆر ئاڵۆزه و پێویسته حكوومه‌تی عێراق بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كات، چونكه رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و جگه له‌وه‌ش پێویسته ئه‌و لایه‌نانه دیاری بكه‌ن كه توركمانه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج، چونكه ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت نێوانی پێكهاته‌كان تێك بده‌ن."
نوێنه‌ری به‌ره‌ی توركمانی زیاتر گوتی، "توركمانه‌كانی شاری كه‌ركووك له‌سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی كوردی زۆر باشتر بوون له‌ئێستادا و پارێزراوتریش بوون، چونكه ئێستا دۆخی توركمانه‌كان زۆر خراپه و به‌رده‌وام ده‌كرێنه ئامانج و چه‌ندین جاریش ئه‌و گلهیهمان له حكوومه‌تی عێراق كردووه."
ئایدن مه‌عروف گوتیشی، "له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی داوامان له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه بۆ پاراستنی پێكهاته‌ی توركمانه‌كان، چونكه ناكرێت دۆخی تورمانهكان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و پێشمان وتوونه حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه لهوكردهوانه. "
kdp-
