مه‌سروور بارزانی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كه‌ی گرانگه‌ر تاووتوێ ده‌كات
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی، "له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ كاپیتۆڵ هیڵز، له به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتیوانییه به‌هێزه‌ی له هێزی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی كه‌ی گرانگه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكام كرد".
مه‌سروور بارزانی، له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، كه هاوكات سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رگرییه، ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراقییان تاووتوێ كردووه.
كه‌ی گرانگه‌ر، له پارتی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگرییه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكایه و تا ئێستا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه.
kdp-
