لە قەزای دەشتی هەولێر بۆمبێک بە ئەندامی پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تەقییەوە

 لە قەزای دەشتی هەولێر بۆمبێک بە ئەندامی پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تەقییەوە
لە قەزای دەشتی هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئەندامی پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە کوڕێکی گیانی لەدەست دا و خۆیشی بریندار بوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە پەیجی دژە تیرۆری کوردستان سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، كاتژمێر (٤:٠٠)ی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٠١٨/٣/١) لە سنووری قەزای بنەسڵاوە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی ئەندامی پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ئەو کەسە بریندار بووە و کوڕێکیشی گیانی لەدەست داوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیجەکە، دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کردووە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە.









باسنيوز
Top