له كه‌ركووك كارمه‌ندێكی ده‌زگای ھه‌واڵگری عێراق پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌ھید كرد
سه‌ركه‌وت چیمه‌نی، فه‌رمانده‌ی لیوای 114 ھێزی پێشمه‌رگه، به كه‌ناڵی (كوردستان 24)ی راگه‌یاندووه، كه شه‌وی رابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیواكهیان به‌ناوی ھه‌ردی، له گه‌ڕه‌كی كوردستانی شاری كه‌ركووك شه‌ھید كرا.
فه‌رمانده‌ی لیوای 114 ھێزی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه بكوژه‌كه‌ی كارمه‌ندێكی ده‌زگای ھه‌واڵگری عێراقه.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه دوای ئاشكرا بوونی ئه‌و رووداوه، كارمه‌نده‌ی ھه‌واڵگری عێراق خۆی راده‌ستی ده‌زگاكه‌ی خۆی كردووه، نه‌ك لایه‌نی ئه‌منی و یاسایی.
سه‌ركه‌وت چیمه‌نی، فه‌رمانده‌ی لیوای 114 ھێزی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه تائێستا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی ھۆكاری شه‌ھیدكردنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئاشكرا بكرێت.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، رووداوی كوشتن و رفاندن له شاری كه‌ركووك به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه.
باسنيوز
