عه‌بدوڵڵا ئاگرین: لەمەودوا دەبێ کورد هۆشداری بداتە هێزە سیاسییەکانی عێراق
دكتۆر عه‌بدوڵڵا ئاگرین، شرۆڤه‌كاری سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستێكی زۆر نیشتیمانپه‌روه‌رانه و سه‌رده‌میانەی به‌رامبه‌ر به حكوومه‌تی عێراق هه‌بوو بۆ چاسهركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ته‌نانه‌ت كورد زۆر ئاماده بوو ته‌نازۆل لە هه‌ندێ مافی ده‌ستووری و یاسایی‌ی خۆی بكات تا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌ربازیان بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه من گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ده‌سه‌ڵاتدرانی عێراقی، به‌تایبه‌ت حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیران، باوه‌ڕی به مافی كورد نییه و دژایه‌تیی كورد ده‌كات تا سه‌ر ئێسقان و هیچ مافێك به كورد به‌ڕه‌وا نابینێ، ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی و ده‌یكات به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سڤیل و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌لوێستی دوژمنكارانهن، پێم وایه ده‌بێت ئیدی كورد ده‌ست له به‌غدا بشوات و واز له عه‌بادی بهێنێ."
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسیه ده‌ڵێ: "پێویسته هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌نگ بێت، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و پیلانانه‌ی به‌غدا، چونكه هه‌رچی سازشی دنیا هه‌یه بۆ به‌غدا بكه‌ین ئه‌وه به‌غدا و سهرۆكوهزیرانەکەی پیلانی ئه‌وانه‌یان هه‌یه نه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن، بگره ده‌یانه‌وێ ناوی كورد بسڕنه‌وه و ناسنامه‌ی كورد نه‌هێلن و كورد زه‌لیل بكرێت."
دكتۆر عه‌بدوڵڵا ئاگرین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "هه‌ركه‌سێك له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ش ڕه‌خنه له هه‌رێمی كوردستان بگرێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ نه‌ما بیكه‌ین به‌رامبه‌ر به عێراق، به كورتیه‌كه‌ی ئه‌وان نایانه‌وێ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بژین، ده‌بێ هه‌موو هه‌ڵه‌كان چڕ كه‌ینه‌وه له ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی خۆمان له به‌غدا و متمانه له عه‌بادی وه‌ربگیرێته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌موو بڕیارێك بووه‌ته زۆرینه و كه‌مینه، به‌ڵام با هه‌ر داوا بكه‌ن و ئیدی كورد عه‌بادی به سه‌رۆكوه‌زیرانی خۆی نه‌زانێ، چونكه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه‌سێكی دیكتاتۆر و تاكڕه‌وه، بڕیاری دژایه‌تیی كوردی داوه."
دكتۆر عه‌بدوڵڵا ئاگرین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "بڕیاری خۆكشاندنهوه له به‌غدا بدرێت، به‌ڵام ئه‌وه پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه عێراقیه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه كه ئایا عه‌بادی ته‌نیایه له دژایه‌تیی كوردستان، یان بۆچوونی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی عێراقه، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵوێستی هه‌موو شیعه و عه‌ره‌ب نییه، ئه‌وان هه‌لوێستیان هه‌بێت، پرسه‌كه ته‌نیا مووچه نییه له نێوان هه‌رێم و عێراق، چه‌ندین پیلانی دیكه هه‌یه دژی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌تا په‌رله‌مان بڕیار ده‌دات ئه‌و هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه، لیژنه‌ی وردبینی ده‌ڵێ كێشه نییه له وردبینیكردن ئه‌و هه‌ر ئاماده نییه گوێیان لێ بگرێت."
kdp-
