ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژیی ئەمەریکایە
ژەنەڕاڵ جۆزیڤ ڤۆتێڵ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئەندامانی لیژنەی کاروباری سەربازیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژیی ئەمریکایە و چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداشی بە گرینگ ناوبردووە.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا راشیگەیاندووە، دانوستاندنەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق بۆ چارەکردنی ئاشتییانەی کێشەکانیان گرینگن، ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە پرسی ناوچە جێناکۆکەکان بەهۆی دابەشبوونە نێوخۆییەکانی نێو عێراقەوە زیاتر لەوەی ئێستا ئاڵۆزتر نابێت.
پێشتر له ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه ١٤/٢/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژه‌نه‌راڵ جین جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی سەربازی و ئـەمنیی عیراق و هەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش خرایە بەر باس، هەروەها دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیداره‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌غدا و داڤۆس تاوتوو كرا و هیوایان خواست هه‌ردوولا بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌واوى كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیرى و هاوكارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعشدا و دابینكردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و مه‌شق و ڕاهێنانى بۆ پێشمه‌رگه كرد.
kdp-
