سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: هیچ فراکسیۆنێک دژی چاکسازیی مووچە و خانەنشینی نەبووە
ئومێد خۆشناو لە ڕوونکردنەوەکەیدا، ئاماژەی بەوە داوە، پاش ئەوەی پرۆژەی چاکسازی لەلایەن حکوومەت ئاراستەی پەرلەمان کرا و ڕێکارەکان گیرانە بەر، درەنگانی شەوی ڕابردوو یاساکە پەسەند کرا، بەڵام ”بەداخەوە جارێکی‌تر موزایەدەچییەکان وەک پیشەی هەمیشەییان، دەیانەوێ ڕای گشتی بەلاڕێدا ببەن و چەواشەی بکەن“.
بۆیه داوای لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، هەرچی زووە، ئامانج و ڕاستیی پڕۆژەکە بۆ ڕای گشتی بخەنە ڕوو.
دووپاتیشی کردەوە: ”بە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت دەنگدەر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنین کە خوشک و براکانتان لە فراکسیۆنی پارتی، هەرچی کردبمان و بیکەین، دڵنیا بن، بەرژەوەندیی گشتی خستنە سەر بەرژەوەندیی تایبەتی پیشەی ئێمەیە و مومکین نییە وەک خەڵکیتر لەبەردەمی میدیا قسەیەک و لەژووری داخراویش هەڵسوکەوتی تر بکەین، بۆیه دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه کە دوای ڕوونکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکوومه‌ت، وه‌ک فراکسیۆن به زمانی ژماره و داتا هه‌موو ڕاستییەکان و ئامانج و هه‌نگاوه‌کانی پڕۆژه‌که ده‌خه‌ینه ڕوو“.
ئومێد خۆشناو ئاشکرای کردووە کە 70 پەرلەمانتار دەنگیان بە هۆکارەکانی دەرچوونی یاساکە و 68 پەرلەمانتاریش دەنگیان بە کۆی گشتیی پڕۆژەکە داوە و ”هیچ ئەندامێکی پەرلەمان یان فراکسیۆنێک دژی نەبووە“.
ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی
پاش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، ڕێكاره یاسایه‌كان له‌په‌رله‌مان گیرانه به‌ر و دوێنێ دره‌نگانی شه‌و یاساكه په‌سند كرا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێكی‌تر موزایه‌ده‌چییه‌كان، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ده‌یانه‌وێ ڕای گشتی به‌لاڕێدا ببه‌ن و چه‌واشه‌ی بكه‌ن.
بۆیه داواكارین هه‌رچی زووه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت، ئامانج و ڕاستی پڕۆژه‌كه بۆ ڕای گشتی بخه‌نه به‌رچاو و ڕوونی بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت ده‌نگده‌ر و ئه‌ندامانی پارتیش ڕاده‌گه‌ێنین، كه خوشك و براكانتان له فراكسیۆنی پارتی، هه‌رچی كردبمان و بیكه‌ین، دڵنیابن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خستنه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی پیشه‌ی ئێمه‌یه و مومكین نییه، وه‌ك خهڵكیتر له‌به‌رده‌می میدیا قسه‌یه‌ك و له ژووری داخراویش هه‌ڵسوكه‌وتی تر بكه‌ین، بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه دوای ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، وه‌ك فراكسیۆن به زمانی ژماره و داتا هه‌موو ڕاستییه‌كان وئامانج وهه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌كه ده‌خه‌ینه ڕوو.
هه‌ر بۆ زانیاریتان، هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی پڕۆژه‌كه ٧٠ ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه، هه‌روه‌ها كۆی گشتیی پڕۆژه‌كه‌ش ٦٨ئهندامی په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه و هیچ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان یان فراكسیۆنێك دژی نه‌بووه.
بۆیه جارێكی‌تر داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له چه‌واشه‌كاری ئه‌و لایه‌نانه بگرێت تا چیتر سۆز و عاتیفه‌ی هاووڵاتییان به‌كار نه‌هێنن بۆ سواڵی ده‌نگ و هه‌ڵبژاردن.
هه‌ڵبه‌ت دوای وه‌ڵامی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هه‌ڵوێستی فه‌رمیمان ده‌بێ و ته‌واوی ڕاستییه‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو.
له‌كۆتاییدا جارێكی‌تر، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، چاكسازی پێویستییه‌كی حه‌تمییه و تا حوكمڕانی هه‌بێ، چاكسازییش پڕۆسه‌یه‌كی هاوشانی حوكمڕانی ده‌بێ و فراكسیۆنی پارتی هه‌ڵگری ئه‌و مه‌شخه‌ڵه ده‌بێ، ئه‌مه‌ش پشتیوانی ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگران وسهركردایهتیی پارتی له‌گه‌ڵه، ئێمه ده‌ستكراوه كراوین له‌چاو نه‌پۆشینی كه‌موكوڕی و چاكسازیكردن و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و ڕانه‌كردن و خۆڵ نه‌كردنه چاوی هاوڵاتیان وه‌ك خه‌ڵكی دیكه.
له‌گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌تی زۆر
ئومێد خۆشناو
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پ، د، ك
باسنيوز
