لە بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی 3 ملیار دینار دیار نامێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دادگای سلێمانی، ڕايگه‌یاند: "بڕی 3 ملیار دینار له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی جێبه‌جێكردنی سلێمانی دیار نه‌ماوه، ھیچ كه‌سێكیش نازانێت بۆچی ئه‌و پاره‌یه دیار نه‌ماوه و كێ ده‌ستی له دیار نه‌مانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌دا هه‌یه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وه‌شی خسته روو كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه، ھێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیان چڕكردوه‌ته‌وه و تائێستاش چه‌ند كه‌سێكی دیاری ناو به‌ێوبه‌رایه‌تییه‌كه، ده‌ستگیر كراون.
لەمبارەیەوە ئه‌نوه‌ر شه‌ھید تاھیر، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ڕای گەیاند: "بڕی 3 ملیار دینار له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی جێبه‌جێكردنی سلێمانی دیار نه‌ماوه، به‌ڵام پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له ڕووداوه‌كه كردووه، ئێستاش ئه‌و كه‌یسه ڕووبه‌ڕووی دادگای سلێمانی كراوه‌وه‌ته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌شی خسته روو كه چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تی دیار نه‌مانی ئه‌و پاره‌یه، ده‌ستگیراون و ده‌سته‌ی دەستپاکیش شوێن دۆسیه‌كه كه‌وتووە، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و پاره‌یه بۆچی دیار نه‌ماوه.
بە گوتەی ئەنوەر شەهید تاهیر، دادگای سلێمانی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده له‌سه‌ر دیار نه‌مانی ئه‌و بڕه پاره‌یه، به‌ڵام ”تاوه‌كو دادگا دۆسیه‌كه یه‌كلایی نه‌كاته‌وه، ئێمە ناتوانین ھیچ كه‌سێك تۆمه‌تبار بكه‌ین به دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه پاره‌یه“.
باسنيوز
