چه‌مچه‌ماڵ.. شوێنێك به‌ناوی چاره‌سه‌ری سروشتییه‌وه خوێنیان له رووخساری خه‌ڵك ده‌درده‌هێنا داخرا
به‌پێی ڕاگه‌یاندنراوێكی قاییمقامییه‌تی چه‌مچه‌ماڵ و تێیدا هاتووه، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به فه‌رمانی قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ، له‌لایه‌ن لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی به‌ناوی چاره‌سه‌ری سروشتییه‌وه خوێنیان له رووخساری هاووڵاتییان ده‌رده‌هێنا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/2/2018 داخرا.
دوێنێ سێشه‌ممه، له‌میانی سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌مچه‌ماڵ، بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه‌یردا كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان نییه و به ناوی چاره‌سه‌ری سروشتییه‌وه شوێنیان كردووه‌ته‌وه.
باسنيوز
