پەکەکە تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی تورکیا رادەگەیەنێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (فورات نیوز) نزیک لە پەکەکە، گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ی باڵی سەربازیی پەکەکە رۆژی 24/2/2018 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیایان تێکشکاندووە.
هەروەک ئەو ئاژانسە بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکەکە، کە بۆ چاودێری بەکار هاتووە، لەناوچەی چەلێی سەر بە شاری جۆڵەمێرگ لە باکووری کوردستان لەلایەن گەریلاکانی هەپەگەوە خراوەتە خوارەوە.
باسنيوز
