په‌رله‌مانتارێكى كه‌ركووك بە توندی وەڵامی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە
دوای ئەوەی زانا ڕۆستایی، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان بە میدیاکانی سلێمانی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕیفراندۆمەوە 20 کورسیی کورد لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک و مووسڵ و دیالە و تکریت لە مەترسی دایە. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى لە پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی پارێزگای کەرکووک، ڕاى گه‌یاند: “هه‌میشه زانا ڕۆستاىی به قه‌وس گوێی له كێشه‌كانى كه‌ركووك بووه، ئەو خه‌ڵكى شاره‌كه نه‌بووه تابزانێت كێشه‌وگرفتى خه‌ڵكى شاره‌كه چییە، هه‌ر بۆیه قسه‌كانى موزایه‌ده و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێش ئەوەی ڕیفراندۆم بکرێت، هێزەکانی دیجلە هەوڵی هێرشکردنە سەر کەرکووکیان دا و پێش ڕیفراندۆمیش زەوییەکانی کورد داگیر کرا. گوتیشی: “قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانى كه‌ركووك وه‌كو ئه‌وه نییه له‌ناو واقیعه‌كه‌دا بیت، بۆیه كارتى موزایەدەی هه‌ڵبژاردنیان سوتاوه”.
شاخەوان عەبدوڵا نەیشاردەوە، بە دروستکردنی یەکلیستیی لایەنە کوردستانییەکان بۆ کەرکووک، هیوایەک لەبارەی کەرکووکەوە هەبوو، بەڵام “گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و چەند حزبێکی تر، یەکلیستییان لە کەرکووک هەڵوەشاندەوە و مەترسییان لەسەر کەرکووک زیاتر کرد”.
باس‌نیوز
