عەبادی: بەمنزیکانە لیژنەکانی وردبینی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامەکانیان بڵاودەکەنەوە
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ لەکۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا وتی: "ئەو لیژنانەی بەغدا ناردوونی بۆ کوردستان بۆ وردبینی لەژمارەی فەرمانبەراندا لەکارەکانیان بەردەوامن." وتیشی: "ئەو لیژنانە بەمزوانە ئەنجامەکانیان بڵاودەکەنەوە."
لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا، عەبادی جەختی کردەوە کە حکومەتەکەی "سورە لەسەر بوونی دەسەڵاتی فیدراڵی بەسەر دەروازە سنوورییەکاندا."
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە چەند لیژنەیەک لە بەغداوە وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دەکەن، ئەوەش وەک پێش مەرج لەلایەن بەغداوە دانراوە تا مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دابینبکرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو لیژنانە کارەکانیان تەواو نەبووەو هیچ مووچەیەک بۆ فەرمانبەران خەرج نەکراوە.
خەندان
