وەزیرەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکوومەتی عێراق بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێ
ماجد شه‌نگالی، ئەندامی لێژنەی کۆچ و کۆچپێکراوانی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند، چه‌ند جارێك ڕاپۆرتى ئه‌وه بۆ لیژنه‌كه‌یان نێردراوە كه گه‌نده‌ڵی له‌نێو وه‌زاره‌تى كۆچ و کۆچپێکراواندا هه‌یه.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”پێشتر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵێک بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری کۆچ و کۆچپێکراوان هەبوو، بەهۆی ئەوەی کە لە دۆسیەی هاوکاریکردنی ئاوارەکانی مووسڵ لە گەندەڵییەوە گلاوە“.
شنگالی نەیشاردەوە کە ئەو هەواڵە پەکخراوە، بەڵام ”ئەو پەرلەمانتارەی دۆسیەکەی بەدەستەوەیە، بە تەواوی وازی لە هەوڵەکەی نەهێناوە و هێشتا کار لەسەر بانگهێشتکردنی وەزیرەکە بۆ پەرلەمان دەکات“.
پێشتر ره‌عد ده‌هله‌كى، سه‌رۆكى لێژنەی کۆچ و کۆچپێکراوانی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو کە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵیی وەزارەتی کۆچ و کۆچپێکراوانیان بەدەستەوەیە کە وه‌زیره‌كه‌ى سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە، لە بابەتی پرسی هاوكاریكردنى ئاواره‌كانى مووسڵ و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌نجامی داوه.
باس‌نیوز
