"خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وای کرد بەغدا جورئەتی بەرانبەر هەرێم هەبێ"
هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبووه ئاستێك كه زۆر نزیك ببووهوە له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به جۆرێك ڕیفراندۆمیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام دا و سه‌ره‌تا حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانی ڕێگری لێ بكات و هیچ كارێك به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بكات، چونكه هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، دیپلۆماسی و ئابووری و سه‌ربازی و سیاسی زۆر به‌هێز ببوو، كه هه‌موو وڵاتان حیسابیان بۆ ده‌كرد، به‌ڵام به هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق وای كرد هه‌رێمی كوردستان بگاته ئه‌م ڕۆژه و ده‌ستكه‌وتی زۆر له ده‌ست بدات و به ڕای چاودێران، ئه‌و خیانه‌ته هه‌رگیز له یاد ناكرێت و مێژوو بڕیاری له‌باره‌وه ده‌دات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نایه‌وێت ئێستا داواكاریی كورد جێبه‌جێ بكات، به‌تایبه‌ت له پڕۆژه‌یاسای بودجه و ده‌یه‌وێت عێراق ئه‌مساڵ بودجه‌ی هه‌ر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئاره‌زووی خۆی خه‌رجی بكات."
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتی: "خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و په‌رته‌وازه‌یی كورد وای كردووه كه هه‌ڵوێستی كورد به‌رامبه‌ر به به‌غدا لاواز بیت، چونكه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر زیانی زۆر به كورد كه‌وتووه، له ده‌ستدانی خاك و نه‌وت و داهات، حكوومه‌تی عێراقیش ده‌یه‌وێت حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌مینێت و خه‌ڵك دژی هه‌رێم هان بدات و خه‌ڵك به‌شداری له هەڵبژاردنه‌كان نه‌كات و ده‌نگی كورد كه‌م بكات، بۆیه ئه‌مه هه‌مووی پیلانه دژی كورد دانراوه، بۆیه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر میژوو بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌یكات ڕاگه‌یاندنی جه‌نگه دژی هه‌رێم، بۆیه پێویسته هه‌ڵویستمان هه‌بێت و سه‌ركردایه‌تی كورد دا‌نیشێت و بڕیارێك بدات له پرۆسه‌ی سیاسی بكشێته‌وه، یان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كات. ناكرێت له‌و ناخۆشییه‌دا بژین، چونكه سه‌رۆكوه‌زیران ده‌یه‌وێت تا دوای هه‌ڵبژاردن هیچ كارێك نه‌كات به‌رامبه‌ر هه‌رێم، هه‌ربۆیه‌ش واده‌ی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی تا دوای هه‌ڵبژاردن درێژ كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و له ناو شیعه زیاد بكرێت."
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌وه‌ی عه‌بادی ده‌یكات تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت، چونكه ئه‌و هه‌ر له ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام نابێت و هیچ كه‌سێك وه‌كو عه‌بادی كوردی ئه‌زیه‌ت نه‌داوه، چونكه مالیكی ته‌نیا بودجه‌ی بڕی، بەڵام ئه‌وه هه‌موو كارێكی كردووه ته‌نانه‌ت خوێنیشی ڕشتووه."
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سیاسه‌تمه‌داری كورد، د. مه‌حموود عوسمان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "حكومه‌تی عێراق كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره ناكات، تاوه‌كو دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كوردیش له نێوخۆی‌دا ته‌با نین، ئه‌مه‌ش وای كردووه، كورد هه‌ڵوێستی لاواز بێت."
خیانه‌تی گرووپێكی ناو لایه‌نێكی سیاسی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر وای كرد، كه جارێكی دیكه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ونه‌وه ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق و به‌شێكی زۆری خاكی هه‌رێم له ده‌ست خۆیان بچێت، كه به خوێنی هیزی پێشمه‌رگه وه‌رگیرابوو، له‌و باره‌یه‌وه د.مه‌حمود عوسمان گوتی: "ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بووایه و ئه‌و ناوچانه نهكهوتبانه ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق، به تایبه‌ت كه‌ركووك، هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو به‌رامبه‌ر به‌غدا و زۆر به‌هێزتر ده‌بوو و زۆریش باشتر ده‌بوو له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، بۆیه پێویسته ئێستاش جارێكی دیكه لایه‌نه‌كان پێكه‌وه دانیشن و یه‌كگرتوو بین."
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد باسی له‌وه‌ش كرد: "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نایه‌وێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات و تا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كرێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك نابێت."
د.مه‌حمود عوسمان گوتیشی: "پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی كورد پێكه‌وه دانیشن و پلان بۆ خۆیان دانێن، چونكه ناكرێت لایه‌نه‌كان به‌و شێوه‌یه په‌رته‌وازه بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق زۆر سوودی له‌و پهرتهوازەییه بینیووه."
kdp-
