شرۆڤه‌كارێكی سیاسی: باشترین چاره ئه‌وه‌یه كورد خۆی له به‌غدا بكشێنێته‌وه
مه‌شخه‌ل كه‌ولووسی، شرۆڤه‌كاری سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و هاوكێشه‌یەی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر زه‌مین ده‌بینرێت، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به تێپه‌ڕینی كات هاوكێشه‌كه كاڵ نه‌بووەته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر هه‌مان هاوكێشه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وامه و كورد لایه‌نی لاوازی هاوكێشه‌كه‌یه و ئه‌مەریكا لایه‌نی بێده‌نگ و عێراق لایه‌نی زاڵ و ئێرانیش سپۆنسه‌ری ڕه‌وشه‌كه‌یه. حه‌قیقه‌تێك هه‌یه، نه كورد خۆی به عێراقی ده‌زانێ و نه عێراقیش كورد به عێراقی ده‌زانێ، به‌غدا خۆی بە لایه‌نی به‌هێز ده‌بینێ. عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "حه‌ق لای شمشێره و ئه‌وه‌ی لاوازه سكاڵا ده‌كات"، حه‌ق لای ئه‌وانه‌یه كه هێزیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌وان دیاری ده‌كه‌ن كه‌ی مافت ده‌ده‌نێ و كه‌ی مافت لێ وه‌رده‌گرنەوە."
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ڕوونی كرده‌وه: "پیلانگێڕیی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه و هیچ له ڕه‌وشه‌كه نه‌گۆڕاوه، ئه‌وه‌ی پێویسته بگۆڕێت، ده‌بێ كورد خۆی بڕیار بدات، ئه‌گه‌ریش بڕیاره كورد بژی، هه‌رچیی زووه سه‌رۆككۆمار بگه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌موویان پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه و بڕیاری خۆیان بده‌ن، كه ناكرێت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان جینۆساید بكرێن، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ جینۆسایدی سپییه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان."
مه‌شخه‌ل كه‌ولووسی گوتی: "كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كورد له عێراقدا ئه‌وه‌یه، تۆ له عێراقدا بژیت و ئه‌و لایه‌نه‌ی دژایه‌تیی كورد ده‌كات زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ر ده‌یه‌وێ بیسه‌لمێنێ دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی كورده و نایه‌وێ هیچ داخوازییه‌كی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، له دوای 25ی ئه‌یلوول پێویست بوو كورد خۆی له به‌غدا بكشێنێته‌وه، مادام ئه‌وان ئاماده نین ده‌ستوور جێبه‌جێ بكەن و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بدەن، كشانه‌وه باشترین چاره‌یە."
kdp-
