ئاسایشی كه‌ركووك داوای لێكۆڵینه‌وه له خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات
كاوه مه‌لا په‌روێز، به‌ڕێوه‌به‌ریی بنكه‌ی ئاسایشی ئازادیی كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: ”ئه‌و خیانه‌ته‌ی كه له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كرا، قابیلی قبوڵكردن نییه، چه‌ند كه‌سێك له ناو یه‌كێتیدا ئه‌و باڵه‌یان له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر دروست كرد، هه‌رچه‌نده تا ئێستا مه‌به‌ستی ئه‌و خیانه‌ته ڕوون نییه بۆ ئه‌مه‌یان كردووه؟".
به‌رپرسه‌كه‌ی ئاسایشی كه‌ركووك، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه پێوسته په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات و میلله‌تیش لێكۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بكه‌ن، دادگایی ئه‌و گرووپه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها واز له‌م خیانه‌تكارانه نه‌هێنێن، چونكه كارێكیان كردووه، نه سوودی بۆ خۆیان هه‌بوو نه بۆ میلله‌ت، به‌ڵكو زۆر بێ مانا بوو، بۆیه ده‌بێ یه‌كێتی خۆشی لێپرسینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكات، چونكه ئه‌و باڵه خیانه‌تی له گه‌ل و نیشتمان كردووه.
ئه‌و بهرپرسهیی ئاسایشی كه‌ركووك، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه دۆخۆی ئه‌منی كه‌ركووك جێگیر نییه و دزی و ڕاو ڕووت زۆر بووه، به شه‌وانیش دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی ڕۆڵی پۆلیس و بوونی حه‌شد ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كه‌س نازانێت ئه‌و حه‌شدانه بنه‌چه‌یان له كوێوه هاتووه.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز
