لە كەركووك دووکانی هاووڵاتییەک تاڵان کرا
ئەمڕۆ شەممە 24/2/2018، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند كەسێکی نەناسراو لە شەقامی كۆماریی كەركووك دووكانی هاووڵاتییەکیان بڕیوە كە كەرەستە و پێداویستی ناو ماڵی تێیدا دەفرۆشرێت و بڕی سێ ملیۆن دیناریان لەو دووكانەدا دزیوە.
دوای داگیركردنی كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكاری 16ی ئۆکتۆبەر، دۆخی ئەمنیی كەركووك تێك چووە.
پێشتر عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركووك - گەرمیان ڕای گەیاندبوو، لە كەركووك دزیكردن و هەڵكوتانە سەرماڵان لە سایەی حەشدی شەعبیدا زیادیان كردووە.
باسنیوز
