تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لەسەر سنووری لە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات

 تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لەسەر سنووری لە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان، بۆردومان دەکەن.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی حکوومیی تورکیا، شەوی دووشەممە 29/1/2018 هەشت بارەگای پەکەکە لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواکوڕک لە سەر سنووری نێوان باشوور و باکووری کوردستان، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، بۆردومان کراون.



ئاژانسەکە ئاماژەی بە وێرانکردنی بنکە و حەشارگەی چەک و تەقەمەنیی پەکەکە لەو ناوچانە کردووە و رایگەیاندووە، گەریلاکانی ئەو حزبە بە نیازبوون هێرش بکەنە سەر سوپای تورکیا.




باسنیوز
Top