ژمارەی خانهنشینانی نایاسایی بە پلەی وەزیر و راوێژكار ئاشكرا دهكرێت
بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی دەستپاکی گوتیشی: "هەندێك لەو کەسانەی کە خانەنشین کراون، تەنها یەك رۆژیش فەرمانبەری حکومی نەبوونە".
روونیكردەوە: "بەشێك لە خانەنشینان بە پلەی بەرزتر لە مافی خۆیان خانەنشین كراون، بۆ نموونە بەڕێوەبەری گشتی بووە بە راوێژكار خانەنشین كراوە، یان راوێژكارە بە وەزیر خانەنشین كراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لەنێو ھێزی پێشمەرگە و سەربازیش ژمارەی خانەنشینی نا یاسایی زۆرە، بۆیە پێویستی بە وردبینی زۆرە ھەیە".
K24
