توركیا پەرستگاییەكی مێژوویی لە عەفرین وێران دەكات
لەمبارەیەوە وهزارهتى رۆشنبيریی سووريا بهياننامهيهكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی داوە كە پەرستگای عەیندارە یەكێ لە كۆنترین پەرستگاكانی سووریایە و مێژووەكەی بۆ 12 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، بەهۆی تۆپبارانی توركیا بۆ سەر عەفرین، بەشێكی خاپوور بووە.
وەزارەتی رۆشنبیریی سووریا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە هەرچی زووە بەر بەو لەشكركێشیەی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بگرن و چیتر ڕێگە بە پێشێلكارییەكانی توركیا نەدرێت.
وەزارەتەكە دووپاتی كردووەتەوە كە تۆپبارانی ئەم ناوچە كولتووری و مێژووییە، نیشانەی رق و كینەی قووڵی توركیا بەرانبەر فەرهەنگ و كولتووری وڵاتی سووریا، بەتایبەتی كە هیچ پێگەیەكی سەربازی نە لە دوور و نە لە نزیكی پەرستگا مێژووییەكە نین.
bas news-
