نووسه‌رێكی دیاری توركیا: ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین هەڵە بوو
به‌لگه له وتاره‌كه‌یدا كه له ماڵپه‌ڕی (T24) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ره‌خنه له په‌كه‌كه ده‌گرێت به‌وه‌ی له كاتی پرسی چاره‌سه‌ریدا هه‌ڵه‌ی كرد شه‌ڕی خه‌نده‌قی ده‌ستپێكرد، چونكه ده‌بوایه ئه‌و پرسه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، حكوومه‌تی توركیاش هه‌ڵه‌یه كه بۆ ئه‌وه‌ی سزای لایه‌نگرانی هه‌ده‌په بدات، له دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانه‌وه، به چه‌ك رووبه‌رووی په‌كه‌كه بووه‌وه.
ئه‌و باس له هه‌ڵوێستی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی توركیا ده‌كات، كه نه‌یانتوانیوه كێشه‌ی كورد به ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و زۆر جار هه‌لی چاره‌سه‌ركردنیان له ده‌ست خۆیان داوه، بۆیه دروستبوونی په‌كه‌كه‌ش وه‌كو هێزێكی چه‌كداری هۆكاره‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی كورده. به‌ڵام پێشیوایه بوونی په‌كه‌كه وه‌كو هێزێكی چه‌كداری هه‌ڵه‌یه و ده‌بوایه كورد، به رێگه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی مافه‌كانی خۆی له توركیا وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینه‌وه، به‌لگه ده‌ڵێ "20 ساڵی تر ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌نجامی شه‌ڕی عه‌فرین چی بووه؟ بۆیه پێویسته توركیا به‌ر له‌وه‌ی بخنكێت له‌ناو ئاژاوه‌دا، دووباره به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه له‌باره‌ی عه‌فرین".
