دادگای ئەوروپا بڕیارێک لە بەرژەوەندیی بەشێک لە پەنابەران دەردەکات

 دادگای ئەوروپا بڕیارێک لە بەرژەوەندیی بەشێک لە پەنابەران دەردەکات
دادگای ئەوروپا بڕیارێک لە بەرژەوەندیی بەشێک لە پەنابەرانی وڵاتانی یەکـێتیی ئەوروپا، دەردەکات.



رۆژی هەینی 26/1/2018، دادگای دادی ئەوروپی لە لۆکسەمبۆرگ بڕیارەکەی دەرکردووە و هەر 28 وڵاتەکەی یەکێتیی ئەوروپای پێوە پابەند کردووە.



بەپێی بڕیارەکە، نابێ چیتر وڵاتانی ئەوروپی پشکنینی سێکسی بۆ ئەو پەنابەرانە بکەن، کە کەیسەکانیان بریتییە لە هاوڕەگەزبازی، کە بۆ سەلماندنی هاوڕەگەزبازیی ئەو پەنابەرانە، بۆیان دەکرا.



دادگای دادی ئەوروپی پێی وایە ئەنجامدانی ئەو پشکنینە مافی تایبەتمەندیی کەسەکان پێشێل دەکات و نابێ بۆ پێدانی مافی پەنابەری، کاری پێ بکرێت.



بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بەتایبەت لە ئەفغانستان، ئێران، عێراق، سووریا، یەمەن و لیبیا، ساڵانە سەدان هەزار کەس بەڕێگای نایاسایی پەنا دەبەنە بەر وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.




باسنیوز
Top