ئاژانسێكى ڕووسی: شه‌ڕه‌ڤانان 16 سه‌ربازی توركییان دیل كرد
هێزه‌كانى یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، ده‌ستگیركردنى 16 سه‌ربازی توركی له شه‌ڕه‌كانى عه‌فرین له ڕۆژئاواى كوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌حمه‌د شه‌وقى، سه‌ركرده له یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) به ئاژانسى (سهپۆتنیك)ى ڕووسی ڕاگه‌یاند: "لهشهڕهكانى ده‌وروبه‌رى جندرێس ، هێزه‌كانمان توانییان 16 سه‌ربازی توركى به‌دیل بگرن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هه‌رچه‌نده هێرشه ئاسمانییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و دوروبه‌رى كه‌م بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام لهشهڕهكانى ئه‌مڕۆدا چوار شه‌ڕه‌ڤان، شه‌هید بوون.
لە رۆژی شەممە 20/ 1/ 2018ەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرش دەکەنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
bas news-
