گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ: پویستە ھۆزە عەرەبەکان کەرکووک دژی کارەکانی پارێزگارەکەیان بێنە دەنگ

گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ: پویستە ھۆزە عەرەبەکان کەرکووک دژی کارەکانی پارێزگارەکەیان بێنە دەنگ


گوتەبێژی سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی نەینەوا، کردەوەکانی پارێزگارەکەی حەشدی شەعبی لە کەرکووک بە ھاوشێوەی کردەوەکانی عەلی کیمیاوی دەشوبھێنێت.



موزاحیم حوێت، گوتەبێژی سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ، بۆ (شەفەق نیوز) ڕای گەیاندووە: "ڕاکان سەعید، پارێزگاری کەرکووک بە (وەکالەت) لە دژی گەڕەکە کوردنیشنەکانی کەرکووک دەستی بە دەرکردنی ماڵە کوردەکان لە ماڵەکانیان خۆیان کردووە، ئەم کردەوەیەش ھاوشێوەی کردەوەکانی عەلی کیمیاوییە کە پێشووتر دژ بە کوردەکان پەیڕەوی دەکرد".



گوتەبێژی سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ، جەختی لەوەش کردووەتەوە: "ئێمە وەک سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ، دژ بەو کردەوانەی ڕاکان سەعیدین، ئەمەش وا دەکات دوو بەرەکی و شەڕ لەنێوان پێکھاتەکان دروست بێت، بۆیە داواکارین لە ھۆزە عەرەبەکانی کەرکووک، دژی فیتنە و دووبەرەکی بووەستنەوە".



دوێنێ سێشەممە 23/1/2018، بڵاوی کردەوە کە ڕاکان سەعید، پارێزگارەکەی حەشدی شەعبی لە کەرکووک، بڕیاری روخاندنی 130 ماڵی کوردی کەمدرامەتی لەگەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک دەرکردووە.



پێشتریش ڕاکان سەعید، چەندین نووسراوی دەرچوواندووە بۆ بەعەرەبکردنەوەی سنوری پارێزگای کەرکووک.

bas news-
Top