توركیا : ئه‌مریكا پشتیوان بێ لە سووریا ستراتیژێكی باشمان ده‌بێت
ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له دیمانه‌یه‌كدا داوا له ئه‌مریكا ده‌كات پاڵپشتی له توركیا بكات بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین دژی یه‌په‌گه.
له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)، كاڵن ئاشكرای ده‌كات توركیا چه‌ندین جار به ئه‌مریكای گوتووه یه‌په‌گه و یه‌په‌ده بۆ ئه‌وان هێڵی سوورن، هه‌روه‌ها داوایان كردووه ئه‌مریكا پاڵپشتیان نه‌كات، به‌ڵام ئه‌مریكا پشتی له توركیا كرد و یه‌په‌گه‌ی هه‌ڵبژارد.
كاڵن ئاماژه ده‌دات، توركیا ناچار بووه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام بدات، چونكه بۆ پاراستنی سنووره‌كانی له تیرۆر، ئاماده‌یه هه‌موو شتێك بكات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مریكا و هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپا په‌كه‌كه‌یان پێ تیرۆرسته، كه‌واته ئێمه‌ش نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا دراوسێ بین.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، كاڵن داوا له ئه‌مریكا ده‌كات پاڵپشتی له توركیا بكات بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاو بنێن، داهاتوویان باش ده‌بێت له‌رووی ستراتیژییه‌وه له سووریا.
bas news-
