لە گەرمیان گەنجێك بە چەکی کڵاشینکۆف له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه كوژرا
"ڕۆژی دووشەممە 22/ 1/ 2018 دوای ئەوەی دوو کەس بۆ ڕاوكردن ڕۆشتوون، لە نیوان گوندی عەزیز قادر و پیرەمەوەنی (محەمەد عەزیز) بە چەکی کڵاشینکۆف شەش گولە به هاوڕێکەیەوە دەنێت و دەیکوژێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دوای ئەو تاوانه کاتێك خۆبەخشەکانی خورماتوو لە ناوچەکەدا تاوانباره‌كه بهپەشۆکاوى ده‌بینن، ڕایده‌گرن و پرسیارى لێده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "داعشێکم کوشتووە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد، كه خۆبەخشەکان دەست بەجێ ئاسایشی کفری ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه بكوژه‌كه ڕادەستی ئاسایشی کفری ده‌كه‌ن، دوای لێکۆلینەوەش دانی بە تاوانه‌كه‌یدا ناوە کە هاوڕێیەکی خۆی کوشتوە.
bas news -
