یەکێتیی ئەورووپا دڵنیایی دا بە عەباس: قودس دەبێت ببێتە پایتەختی هاوبەشی دوو وڵاتەکە
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپادا، عەباس داواکەی نوێ کردەوە سەبارەت بەوەی قودسی ڕۆژهەڵات ببێتە پایتەختی فەڵەستین و، داوای لە حکوومەتەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد، بە خێرایی ددانی پێدا بنێن و گوتیشی ئەوە نابێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم دانوستانەکانی ئاشتیی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیلدا.
بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا، بوونی مەحموود عەباسیان لە یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسل قۆستەوە تاوەکوو دووبارە بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ ڕەت بکەنەوە کە لە شەشی مانگی دوانزەدا دەریکرد و قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ڕاگەیاند و گوتی، باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤەوە دەگوازێتەوە بۆ قودس.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا فێدریکا موگیرینی ڕایگەیاند "دەمەوێت سەرۆک عەباس دڵنیا بکەمەوە لەوەی، کە ئێمە وەکو یەکێتیی ئەورووپا پابەندین بە چارەسەری دوو دەوڵەتییەوە کە تیایدا قودس دەبێت ببێتە پایتەختی هاوبەشی دوو وڵاتەکە."
ڕۆیتەرز
kdp -
