كۆمسیۆن و په‌رله‌مان كۆ ده‌بنه‌وه، ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکەن‌

 كۆمسیۆن و په‌رله‌مان كۆ ده‌بنه‌وه، ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکەن‌
بڕیاره‌ بۆ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆن و په‌رله‌مان کۆ ببنەوە و بڕیار له‌سه‌ر كات و و چۆنیەتیی ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بدەن.

به‌پێی زانیاریی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشەممە، ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، پاكکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدەران و دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاروچالاكیی كۆمسیۆن دەخەنە بەر باسەوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ بڕیار وابوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمسیۆن بكرێت له‌سه‌ر دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن.

پێشتر (شیروان زرار) گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی رایگه‌یاندبوو، كۆمسیۆن له‌ دواقۆناغه‌كانی كۆتاییهێنانه‌ به‌ پاکكردنه‌وه‌ی ناوی مردووان.

له ‌ئاستی حزبه‌كانیش پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ و به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌سرۆ گۆران ده‌ڵێت: "وه‌ك پارتی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانین بۆ ئه‌وه‌ی موزایه‌داتی سیاسی به‌سه‌ر حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه‌ نه‌مێنێت."
kdp -
Top