کەناڵی (زاگرۆس) بە زمانی عەرەبی دەست بە پەخش دەکات
لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەفتەنامەی (باس)، کاروان ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای سەتەلایتی کوردستان ئاشکرای کرد، هەرچەندە ئەوان سەرقاڵی ئەوە بوون کە (کوردستان تی ڤی) بکەن بە شاشەیەکی هەواڵ و سیاسی و (زاگرۆس تی ڤی)ش بکەن بە کەناڵێکی هەمەڕەنگی کولتووری، کۆمەڵایەتی و هونەری، بەڵام ”پێدەچوو لە سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان قەناعەتێک دروست بووبێت، کە لەو ساتەوەختەدا پێویستیمان بە کەناڵێکی عەرەبییە، بۆیە بڕیارمان دا زاگرۆس ببێت بە عەرەبی“.
هەر بەپێی ئەو ئاگادارییەی کە کەناڵەکە بڵاوی کردووەتەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا کەناڵی (زاگرۆس) بە زمانی عەرەبی دەست بە پەخشی خۆی دەکات.
