ئیبراهیم تاڵیساس دوعای سەركەوتن بۆ سوپای توركیا لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین دەكات
تاتڵیساس دوێنێ لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەی سەربازێك و ئاڵایەكی توركیای بڵاوكردووەتەوە و لە ژێرەوەی نووسیوە "هیوای سەركەوتن بۆ سەربازە قارەمانەكانمان لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین دەخوازم".
ئیبراهیم زیاتری بۆ سەربازەكانی توركیا نووسیوە و دەڵێ "خوا ئاگەدارتان بێت، ئێمە هەموومان پشتیوانتانین".
لە رۆژی شەممەی رابردووەوە سوپای توركیا بە هاوكاری میلیشیای عەرەبی سوپای سووریای ئازاد لەشكركێشییەكی فرەوانی كردووەتە سەر شاری عەفرین و لە ئێستەوە دەیان كوژراو و بریندار لەنێو ژن و منداڵی كوردی شارەكەدا هەن.
bas news-
