وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

 وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22/1/2018، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا باس لەوە کراوە، کە دوای ئەوەی لە چەند وێبسایت و کەناڵێکی ڕاگەیاند گردبوونەوەی ژمارەیەک کەس لەبەردەم زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیشان درا، گوایە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی وەرگرتنیانی لە زانکۆ ھەڵوەشاندووەتەوە.

لەم بارەیەوە عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕای گەیاندووە: "دوای بەدواداچوونی ئەم بابەتە لە وەزارەتەکەمان، بۆمان دەرکەوت ئەو کەسانە بەھیچ شێوەیەک خوێندکاری زانکۆ نەبوون و نە فەرمانی وەرگرتنی وەزارییان ھەیە، نە فەرمانی وەرگرتنی زانکۆیی، بەڵکوو ئەو کەسانە وەک ھەر خوازیارێکی دیکە چانسی خۆیان بۆ خوێندن لە سیستمی خوێندنی ئێواران تاقیکردووەتەوە، بەڵام بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن وەرنەگیراون، لەبەرئەوە وەزارەتەکەمان ھیچ جۆرە پابەندییەکی بەرامبەر بەو کەسانە نییە، خوێندکاریش نەبوون تا مافی وەرگرتنیان ھەڵوەشێندرابێتەوە".












باسنیوز
Top