سه‌رۆك ئه‌ركانى توركيا په‌يوه‌ندى به هاوتا ئێرانييهكهيهوه ده‌كات
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى توركيا ناسراو به ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، هه‌ردوولا له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌دا پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به ئاسايش و هه‌ماهه‌نگى له بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆريان تاوتوێكردووه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى توركيا رايگه‌ياند، هه‌موو رێگه‌يه‌ك دهگرينه به‌ر بۆ سه‌رخستنى شه‌ڕى عفرين و له‌ناوبردنى "تيرۆريستان" له‌و ناوچه‌يه.
خهلوسى ئاكار گوتيشى: "ئامانجى هێرشه‌كانى ئێمه ته‌نيا هه‌ڵته‌كاندنى حه‌شارگه‌ى تيرۆريستان و له‌ناوبردنى چهكهكانيانه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين سه‌قامگيرى توركيا دابين بكه‌ين".
ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆك ئه‌ركانى توركيا دواى ئه‌وه هاتن، كه ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياندبوو، ئه‌مڕۆ چوونه‌ته ناو سنوورى عفرينه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) ئه‌و هه‌واڵه‌يان ره‌تكرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى سه‌رۆك ئه‌ركانى توركيا له كاتێكدايه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "به نيگه‌رانييه‌وه" چاودێرى په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ره‌وشى شه‌ڕى عفرين ده‌كه‌ين.
k24 -
