یەکێتی: لەکاتی خۆیدا کۆنگرەی چوارەم دەبەستین

 یەکێتی: لەکاتی خۆیدا کۆنگرەی چوارەم دەبەستین
گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە یەکێتی لەکاتی خۆیدا کۆنگرەی چوارەم دەبەستێ و ھیچ ھەوڵێکیش نییە بۆ ئەوەی لەبری کۆنگرە پلینیۆم ببەستن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 21/1/2018، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ڕایگەیاند، کە پێش ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنگرەی چوارم دەبەستێت و گوتیشی: "یەکێتیی کۆنگرە دواناخات، بەڵکو چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر بەستنی کۆنگرە دەدات".

گوتەبێژی یەکێتی، لە وەڵامی پرسیاری دا، لەبارەی ئەوەی تاچەند ڕاستە یەکێتیی دەیەوێ لەبری کۆنگرە پیلینیوم ببەستێت، ئەوەی خستە روو: "یەکێتیی پلینیۆم نابەستێ و ھیچ ھەوڵێکیش لە ئارادانییە بۆئەوەی لەبری کۆنگرە پیلینیۆم ببەستین".







باسنیوز
Top