نێچیرڤان بارزانی و حەسەن رۆحانی کۆ بوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و حەسەن رۆحانی کۆ بوونەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئێران، کۆ بوونەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 21/1/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران تاوتوێ دەکرێن.

ئێوارەی رۆژی شەممە 20/1/2018، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا، سەردانی تارانی کرد.










باسنيوز
Top