نێچیرڤان بارزانی لە تاران: پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان مێژوویین
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (فارس)ی سەر بە سوپای پاسداران لەو دیدارەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای خستنە بەرباسی پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، جەختی کردەوە: "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران شارستانی و مێژوویین و ئێمە شانازییان پێوە دەکەین".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ئەمنی گرنگن و ناکەونە ژێر کاریگەریی نەیارانەوە و بۆ پێشگیریی لە هەڕەشە ئەمنییەکانی بۆ سەر ئێران هەموو توانایی خۆمان دەخەینە گەڕ".
هاوکات لەو دیدارەد عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گوتی: "هەوڵەکانی تاران لەپێناو لابردنی بەربەستەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چڕتر کراونەتەوە و پەرەدان بە هاوکاییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمایی برایەتی و سەلماندنی ڕاستگۆیی بووە و هەندێ جموجۆڵی لایەنە دژبەرەکانی ئێران کە لەناو خاکی هەرێمەوە هێرش دەکەنە سەر ئێران و لە راگەیاندنەکانەوە باسییان لێوە دەکرێت، بۆ ئێمە جێگەی قەبووڵ نییە".
نێچیرڤان بارزانی پاش دیدار لەگەڵ سەـخانی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێرانیش کۆبووەوە و بڕیارە لە درێژەی دیدارەکانیدا لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانێش کۆ ببێتەوە.
