ناوەندی هاوکاریی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهات

 ناوەندی هاوکاریی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهات
پێنج حزب و لایەنی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێز کۆ بوونەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا "ناوەندی هاوکاریی حزبە کورییەکانی ڕۆژهەڵات"یان پێکهێناوە.

بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوێنێ شەممە پێنج حبز و لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆبوونەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا لایەنەکان "باسیان لەسەر بارودۆخی هەنووکەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و درێژەدان بە سەرکوت و ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان و پێویستی هەرچی زیاتر لێک نزیکبوونەوەی حیزب و لایەکان بەتایبەتی پێداگریان لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی بۆ نێوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بواری پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان و چالاکانی مەدەنی، لەقاودانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیدا، کرد".

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لەوەش کراوە کە لە ناوەندی کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان، زیاتر گوشار بخرێتە سەر کۆماری ئیسلامی، بۆ ئەوەی گوشار لە سەر چالاکانی مەدەنی کەم بکرێتەوە.

لەمبارەوە ماڵپەڕی (کوردستان میدیا) زمانحاڵی فەرمیی حدکا بڵآو کردووەتەوە: "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، "ناوەندی هاوکاریی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات" بۆ کار و تێکۆشانی داهاتووو پێکهات، هەروەها کۆبوونەوە و هەماهەنگی لە نێوان هەموو هێز و لایەنەکان لەسەر پرنسیپه ئەسڵییەکان بۆ هاوکاری بە مەبەستی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و بونیاتنانی سیستمێکی دێموکراتیک لە ئێران بە مەرجی دابینبوونی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد، بەڕێوە دەچێت".

پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەی پێنج لایەن و حیزبەکان کر بریتی بوون لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، دید و بۆچوون و مەبەستی ئەو ناوەندە بۆ کاناڵەکانی ڕاگەیاندن شی کرایەوە.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئەمە دووەمین کۆبوونەوەی نێوان ئەو پێنج پارتە سیاسییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بەڕێوە دەچێت.











باسنيوز
Top