تیلەرسۆن و لاڤرۆڤ پرسی هێرش بۆ سەر عەفرینیان تاوتوێ کرد
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) و بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕێکس تیلەرسۆن، هاوتا ئەمریکییەکەی پرسی هێرشی سوپای تورکیایان بۆ سەر عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان خستە بەرباس.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەر دوولایەن لەو گفتۆگۆیەدا جەختیان لەسەر چارەسەی ئاشتیانەی قەیرانی سووریا لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوون.
ئێوارەی دوێنێ شەممە سوپای تورکیا بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا هێرشی زەوینی و ئاسمانیی بۆ سەر شار و گوندەکانی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێکرد و لەو هێرشەدا کە زیاتر بۆ سەر ناوچە چڕەکانی دانیشتوانی سڤیل بووە 7 هاووڵاتیی سڤیل و 3 شەڕڤانی یەپەگە شەهید بوون.
باسنیوز
