نێچیرڤان بارزانی لە تاران لەگەڵ عەلی شەمخانی کۆ دەبێتەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (فارس)، پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ئەمە یەکەم دیداری فەرمیی بەپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانە بۆ ئێران.
دوێنێ نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی ئەم دیدارەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران لە لێدوانێکدا گوتی: سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان لەم دیدارە فەرمییەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی بۆ وێنە حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران و سەرۆکی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە".
پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ئێران یەکەم وڵات بوو کە بە فەرمی دژایەتیی خۆی بۆ ڕێفراندۆم دەربڕی و لە کاردانەوە بەو پرسە بۆ ماوەی دوو مانگ دوو سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و پەروێزخانی داخست.
باسنیوز
